عێراق.. رووداوێکی هاتووچۆ مردن و برینداربوونی 13 کەسی لێکەوتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. رووداوێکی هاتووچۆ مردن و برینداربوونی 13 کەسی لێکەوتەوە

عێراق.. رووداوێکی هاتووچۆ مردن و برینداربوونی 13 کەسی لێکەوتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عێراق.. رووداوێکی هاتووچۆ مردن و برینداربوونی 13 کەسی لێکەوتەوە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دیوانییه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ـی ئایار 2022 رایگه‌یاند، له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 13 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ته‌ندروستی دیوانییه‌ راشیگه‌یاند، له‌م رووداوه‌دا 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك قه‌زای”شافعییه‌”ـی رۆژئاوای ئه‌م پارێزگایه‌ روویداوه‌.

ته‌ندروستی دیوانییه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م رووداوه‌ خه‌ڵكی پارێزگای ناسرییه‌ن.

دیوانییه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات و ناوه‌ڕاستی حیلله‌ و سه‌ماوه‌، 180 كیلۆمه‌تر له‌ به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ دووره‌.