سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو رۆژه ژنێک منداڵێكی خۆی له‌سه‌ر پردێكه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات فڕێداوه‌ته ناو رووباری فوراته‌وه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌دوای منداڵه‌كه‌دا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ژنێک منداڵه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر پردی په‌روه‌رده له پارێزگای دیوانیه فڕێداوه‌ته ناو ئاوی رووباری فوراته‌وه، تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه و ئه‌و ژنه‌ش خراوه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندوه، ماوه‌ی دوو رۆژه هێزه ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و منداڵه و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.