عێراق.. تۆمه‌تبارێكی دزینی 2.5 ملیار دۆلاره‌كه‌ ده‌ستگیركرا

عێراق.. تۆمه‌تبارێكی دزینی 2.5 ملیار دۆلاره‌كه‌ ده‌ستگیركرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
عێراق.. تۆمه‌تبارێكی دزینی 2.5 ملیار دۆلاره‌كه‌ ده‌ستگیركرا
0

لایک

وەزیری ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی بردنی 2.5 ملیار دۆلارەکەی دەستەی گشتیی باجەکانی لە بانکی رافیدەین راگەیاند، کە ویستوویەتی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بچێتە دەرەوەی وڵات.

شەوی دووشەممە 24-10-2022 عوسمان ‌غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “عێراق ئەمانەتە لە گەردنمان. رێگە بە دزینی پارە یان نەرمی نواندن نادەین لە هەر کارێکدا، کە زیان بە ئاسایشەکەی بگەیێنێت.”

وەزیری ناوخۆی عێراق ئەوەی ئاشکرا کرد، “هێزێکی تایبەتمان لە قارەمانانی وەزارەتی ناوخۆ نارد بۆ دەستگیرکردنی (نوور زوهێر جاسم) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، لەو کاتەی هەوڵیدەدا لەڕێگەی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە بچێتە دەرەوەی وڵات.”

پێشتریش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی روونكردبووه‌وه‌، نوور زوهێر جاسم وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانییای (مبدعون) كارده‌كات و یه‌كێكه‌ له‌ تۆمه‌تباره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دۆسییه‌ی دزینی 2.5 ملیار دۆلار.

رۆژی شەممە (15ی تشرینی یه‌كه‌م  2022)، ئیحسان عەبدولجەبار پاش دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت رایگەیاند، “دوای ئەوەی سەلماندمان کە 3.7 ترلیۆن دینار (2.5 ملیار دۆلار) لە هه‌ژماری تایبه‌تی ده‌سته‌ی گشتی باج لە بانکی رافیدەین لە لایەن کۆمەڵێک کەسی دیاریکراوەوە دزراوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەمان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کردووە”.

دواتر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتا و زانیاری، به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه‌ پاره‌یه‌ له‌ بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه‌ و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه‌.