بە مەبەستى دابینکردنی کارەبای پێویست، وەزارەتی کارەبای عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ وڵاتی قەتەر بۆ هاوردەکردنی بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن غازی سروشتى ساڵانە واژۆکردووە.
ئەحمەد موسا وتەبێژى وەزارەتى کارەبای عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا بڕی 10 هەزار مێگاوات کارەبایان کەمترە لە بڕی پێویست، بۆ چارەسەرکردنی ئەوەش غازی سروشتى لە قەتەرەوە هاوردە دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتەکەیان گرێبەستێکى لەگەڵ قەتەر بۆ هاوردەکردنی بڕى یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن غاز کردووە کە ساڵانە ئەو بڕە دەتوانێت پێداویستییەکانی وێستگەکانی کارەبا دابینبکەن.
وتەبێژى کارەباى عێراق باسى لەوەشکردووە، کارە تەکنیکی و لۆجستییەکانی هاوردەکردنەکە پێویستى بە هەشت مانگ هەیە و لە ئێستادا کۆمپانیاکان بە خێرایی کاری تێدا دەکەن.
.