عێراق بەشە خۆراکی مانگانەی زیادکرد

عێراق بەشە خۆراکی مانگانەی زیادکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
عێراق بەشە خۆراکی مانگانەی زیادکرد
0

لایک

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە زیادکردن بڕی هەندێک ماددە و زیادکردنی هەندێک ماددەی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوی کۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پاڵپشتی هەژاران و ئەو کەسانەی داهاتیان سنوردارە بڕیار لەسەر زیادکردنی بەشە خۆراکی مانگانە دراوە بەمشێوەیە:

– زیادکردنی بڕی ماددەی شەکر بۆ یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک
– زیادکردنی بڕی ماددەی زەیتی چێشتلێنان بۆ یەک لیتر بۆ هەر کەسێک
– زیادکردنی ماددەی چای بە بڕی٢٠٠گم بۆ هەر کەسێک
– زیادکردنی ماددەی شیر بە بڕی ٢٥٠گم بۆ هەر کەسێک
– زیادکردنی ماددەی ئاردی سفر بە بڕی یەک کیلۆ بۆ هەر کەسێک.

هاوکات به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی بازرگانی راسپاردووه‌ به‌هاوكاری كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی (خازر، حه‌سه‌ن شام، ئیسان، یوتو و مام ره‌شان) دابه‌شبكه‌ن، كه‌ له‌ 22 مادده‌ی جۆراوجۆری خۆراكی پێكدێن.