وه‌زیری كار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی شەش مانگدا كۆتایی به دۆسیه‌ی ئاواره‌كان ده‌هێنرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگەیاند، له ماوه‌ی شەش مانگی داهاتوو ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و ئه‌و دۆسییه به‌یه‌كجاری داده‌خرێت.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، كۆمه‌ڵێک كێشه‌ی هەن وه‌ک كێشه‌ی ئه‌منی، بوونی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی شه‌ڕی داعش له ناوچه‌كان و كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆسپی هه‌ره گه‌وره‌ن له به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە عێراق دادەخرێن، کە خەڵکەکەی بەهۆی شەڕی داعش و دۆخی ئەمنی ناوچەکانیان ئاوارە بوونە.