هەریەك لە عێراق و ئێران یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین واژووكرد.
واژووكردنی یاداشتەكە ئەمڕۆ لەنێوان جاسم فەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق و عەلی سلاجقە-ی هاوتا ئێرانییەكەی بەڕێوەچوو.
بەهۆی كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا، كەمبوونەوەی ئاو و بەبیابانبوون، خۆڵبارین لە هەردوو وڵات زیادیكردووە.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق خستنەگەڕی هەوڵەكانی بۆ گفتوگۆی بەكۆمەڵی هەرێمایەتی دەربارەی شەپۆلەكانی خۆڵبارین و گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا ئاشكراكرد، بەتایبەت دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی.