وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕی حه‌وت ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دیناری دیكه‌ی پاره‌ی گه‌نم خرایه‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا له‌ڕێگه‌ی سایلۆكانه‌وه به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕی حه‌وت ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دینار وه‌جبه‌ی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و پاش ئه‌وه‌ی رێكاره كارگێڕی و داراییه‌كان ته‌واوبوون، به‌پێی رۆژی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌ڕێگای سایلۆكانه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و بڕه پاره‌یه پێنج ملیار دیناری بۆ سلێمانی ده‌بێت، دوو ملیار دینار بۆ هه‌ولێر(ئەربیل)، پێنجسه‌د ملیۆن دیناریش بۆ به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای دهۆک ده‌بێت.
لە 4ـی ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبوو، چه‌كی پاره به بڕی دوو ملیار دینار پاره‌ی گه‌نمی وه‌رگیراو بۆ ساڵی 2022 ھاتووەته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، له نزیكترین كات ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت، پاره‌كه‌ش به‌جۆرێكه كه یه‌ک ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، پێنجسه‌د ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھه‌ولێر، پێنجسه‌د ملیۆن دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆک ته‌رخانكراوه.