عێراق بڕیارێکی نوێی بۆ حەجی ئەمساڵ دەركرد

عێراق بڕیارێکی نوێی بۆ حەجی ئەمساڵ دەركرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عێراق بڕیارێکی نوێی بۆ حەجی ئەمساڵ دەركرد
0

لایک

دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق چەند بڕیار و ڕێنماییەكی لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە دەركرد.

لە راگەیەندراوێكدا كە دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردەوە، دەڵێت، بەپێی نوێترین بڕیاری لایەنە پەیوەندیدارەكانی سعودیە، لەدایكبووانی 1 – 2 – 3ی تەمووزی 1957 و پێشتر دەتوانن لە وەرزی ئەمساڵی حەجكردن سوودمەندببن و پاسپۆرتەكانیان لێوەردەگیرێن بۆ ئەوەی مامەڵەكانیان بۆ تەواوبكرێن.

دەستەكە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی وەک دوایین وادە دیاریكردووە بۆ ڕادەستكردنی پاسپۆرتەكانی ئەو كەسانەی نیازی حەجكردنیان هەیە و لە تیروپشكی ساڵانی 2020 و 2021دا ناویان هاتووەتەوە و دەڵێت، هەر كەسێك لە كاتی دیاریكراودا سەردان نەكات، حەجكردنەكەی بۆ ساڵی 2023 دوادەخرێت.

لەبارەی ڕێنماییە تەندروستییەكانی سعودیە بۆ حاجیان، دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عێراق ئاشكرایكردووە، دەبێت ئەوانەی گەشتی حەج دەكەن دوو ژەمیان لە ڤاكسینەكانی فایزەر، ئەسترازینیكا، سینۆفارم، سپوتنیک وەرگرتبێت جگە لە ڤاكسینی جۆنسن كە یەک ژەمە.