عێراق.. به‌ فڕۆكه‌ یه‌ک ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. به‌ فڕۆكه‌ یه‌ک ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌

عێراق.. به‌ فڕۆكه‌ یه‌ک ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عێراق.. به‌ فڕۆكه‌ یه‌ک ملیۆن حه‌پی هۆشبه‌ر فڕێده‌درێته‌ خواره‌وه‌
0

لایک

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایدەگەیەنێت، گلایدەرێکی بچوکی دروستکراوی ناوخۆییان لە ئاسمانی بەسرە خستوەتە خوارەوە کە یەک ملیۆن حەبی هۆشبەری تێدابووە.

ئەمڕۆ هەینی، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردوەتەوە، “بەپشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری بە بونی گلایدەرێکی بچوکی دروستکراوی ناوخۆیی لە ئاسمانی شاری بەسرە لە ناوچەی گریچان، بەشێوەیەکی بەپەلە گروپێکی کاری هاوبەش لە مەفرەزەکانی هەواڵگری گشتی و لیوای 14ی پاسەوانی سنور پێکهێنرا و گەمارۆی تەواوی ناوچەکەدرا”.

روونیشیکردوەتەوە،” بە تەقاندنی فیشەک فڕۆکەوانەکە ناچارکرا بنیشێتەوە و دواتر بەرەو یەکێک لە دەروازەکانی دەوڵەتانی داروسێ هەڵات و نەتوانرا دەستگیربکرێت لەئێستادا گەڕان بەدوایدا بەردەوامە”.

ئاشکراشیکردووە،” توانراوە لەناو گلایدەرەکەدا دەستبەسەر نزیکەی یەک ملیۆن دەنگ حەبی هۆشبەردا بگیرێت کە بەنیازبون لەدەرەوەی وڵات داخڵی خاکی عێراقی بکەن”.

جەختیلەوەشکردووەتەوە،” لە هەواڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران کە لە هەوڵدان زیان بە هاووڵاتیانمان بگەیەنن”.