عێراق باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکات و یاداشتنامەى ناڕەزایی پێدەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکات و یاداشتنامەى ناڕەزایی پێدەدات

عێراق باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکات و یاداشتنامەى ناڕەزایی پێدەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
عێراق باڵیۆزى ئێران بانگهێشت دەکات و یاداشتنامەى ناڕەزایی پێدەدات
0

لایک

وەزارەتى دەرەوەى عێراق بانگهێشتى باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانى لە بەغداد کرد و، یاداشتنامەى ناڕەزایی ئاڕاستە کرد لەبارەى بۆردوومانکردنى چەند ناوچەیەکى هەرێم لەلایەن هێزەکانی ئەو وڵاتەوە.

رۆژی 29ى ئەیلوولى 2022، وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانیان لە بەغداد بانگهێشت کردووە لەبارەى بۆردوومانکردنى چەند ناوچەیەکى هەرێم و گیانلەدەستدان و برینداربوونى ژمارەکی لە هاووڵاتییانى مەدەنى لە ماوەى چەند رۆژى رابردوودا بەتایبەت ئەو هێرشەى کە لە 28ى ئەیلوول کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “ئیحسان عەوادى، سەرۆکى فەرمانگەى وڵاتانى دراوسێ لە وەزارەتى دەرەوە یاداشتنامەیەکى تووندى ناڕەزایی رادەستى باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کردووە کە تێیدا حکومەتى عێراق سەرکۆنەى ئەو تاوانەى کردووە، کە پێیوایە بەردەوامیدانە بە دەستدرێژیى هێزەکانى ئێران بۆ سەر سەروەریى عێراق و خاکەکەى و شێوازێکى نوێى وەرگرتووە کە ناکرێت لێى بێدەنگ بن، کە ئەویش بەئامانجکردنى هاووڵاتییانى مەدەنییە لە قووڵایی شارەکاندا”.

وەزارەتى دەرەوە ئاشکرای کردووە کە لەو یاداشتنامەیەدا هەموو کردەوەیەکى رەتکردووەتەوە بۆ ترساندن و تۆقاندنى هاووڵاتییانى مەدەنى. داواشى لە باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کردووە، رێز لە سەروەریى عێراق بگرێت و پەیوەیست بێت بە بەڵێننامەکانییەوە کە بەگوێرەى پەیماننامە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە و لە لۆژیکى سەربازى و زمانى چەک دوور بکەوێتەوە بۆ چارەسەرى ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

رۆژی 28ى ئەیلوولى 2022 سوپاى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران چەند ناوچەیەکى هەرێمى بۆردوومان کرد، کە بە گوێرەی سوپای پاسداران هێرشەکان لە رێگەی 73 مووشەک و دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە بووە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێز و شێراوە.