وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ره‌بوون و خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌دات.
سه‌یف ئه‌لبه‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار دایه.
وتیشی، تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق تووشی ئه‌و په‌تایه بوونه، گه‌یشتووه‌ته 90 حاڵه‌ت.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا له‌كۆی ئه‌و ژماره‌ی تووشبووان، 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه ده‌كاته رێژه‌ی 20%ی كۆی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه له عێراق.
هه‌وره‌ها وتی، به‌هۆی بوونی چه‌ندین حاڵه‌تی گوماناوی، پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه به‌رزتر ببێته‌وه.