فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگەیاند به‌غدا ئاماده‌یه یارمه‌تی به‌یروت بدات بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌ر قه‌یرانی ئابوری‌دا زاڵ بێت و سه‌ربكه‌وێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له په‌راوێزی كۆڕی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا فوئاد حسێن له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مین سه‌لام وه‌زیری ئابوری و بازرگانی لوبنان كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غداد و به‌یروت و چۆنیه‌تی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كانداو له‌خزمه‌تی هه‌ردوو گه‌لی دۆستدا.
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کردووە، حكومه‌ت به جدی كارده‌كات بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی بازرگانی و پشتگیری ئابووری عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گرنگی واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌ماهه‌نگی و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕ و هه‌ماهه‌نگی له‌بواره‌كانی بازرگانی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاردا.
وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە، “په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لوبنان له‌ئاستێكی به‌رزدایه، لوبنانیش له نێوان عێراقییه‌كان و حكومه‌ت و خه‌ڵكدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو شتێك بكه‌ین كه سه‌قامگیری لوبنان مسۆگه‌ر بكات و به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه ئابورییه‌دا زاڵ بێت كه ئێستا پێیدا تێده‌په‌ڕێت”.