وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگەیاند، له ته‌واوی پارێزگاكان كار لەسەر ئەوەده‌كه‌ن کە باڵه‌خانه و سه‌ربازگه‌ی نوێ و گه‌وره بۆ سوپای عێراقی دروستبکەن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راشیگه‌یاندووە، به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای عێراقی، له ته‌واوی پارێزگاكاندا باره‌گا و سه‌ربازگه‌ی گه‌وره دروست ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ی ئێستا به‌كار ده‌هێنرێن، بۆ سه‌رده‌می حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و زۆربەشیان لە ساڵی 2003 دووچاری تاڵان و له‌ناوبردن بوونه‌وه، زۆربه‌یان بوون به شوێنی نیشته‌جێبوون.
ئەوەش هاتووە، بەشێک لە سه‌ربازگه‌کان بۆ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌ربازگه‌كان له عێراق وه‌کو خۆیان ماون، ته‌نیا سه‌ربازگه‌كانی تاجی له باكووری به‌غداد، سپایكه‌ر له تكریت، سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د له به‌غداد، عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای عێراق، شه‌عیبه له به‌سره و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازگه‌كان تا ئێستاش به‌كارده‌هێنرێن.
وەزارەتەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، له داهاتوودا ژماره‌یه‌ک سه‌ربازگه‌ی نوێ له‌سه‌ر دیزاینی جیهانی بەشێوەیەکی مۆدێرن و تۆکمە بنیات ده‌نرێن.