ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، عێراق له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ ئه‌مریكا، سعودیه‌ی تێپه‌ڕاندووه و بووه‌ته سێیه‌م وڵاتی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئەمریکا.
ئیداره‌ی راگه‌یاندنی وزه‌ی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، “تێكڕای هاورده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌شت وڵاته‌وه رۆژانه پێنج ملیۆن و 722 هه‌زار به‌رمیل بووه، ئه‌مه‌ش 439 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو زیادی كردووه، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشتر پێنج ملیۆن و 283 به‌رمیل هاورده‌ی ئه‌مریكا كراوه”.
ئەوەش هاتووە، “رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌یشته 456 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، به‌مه‌ش سعودیه‌ی تێپه‌ڕاند كه هه‌نارده‌ی بۆ ئه‌مریكا رۆژانه گه‌یشتووه‌ته 242 هه‌زار به‌رمیل، به‌وهۆیه‌شه‌وه عێراق بووه سێیه‌م وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ ئه‌مریكا له دوای كه‌نه‌دا و مه‌كسیک”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “زۆربه‌ی هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له كه‌نه‌داوه هاتووه، به‌ڕێژه‌ی سێ ملیۆن و 481 هه‌زار به‌رمیل بووه له رۆژێكدا، دواتر مه‌كسیک دێت به رێژه‌ی 877 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، دواتریش عێراقه، له دوای عێراقیش هاورده‌ی نه‌وت سعودیه به رێژه‌ی 242 هه‌زار به‌رمیل بووه له رۆژێكدا”.