ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هەڵبژاردەی عوممان توانی بە گۆلێکی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی بەحرەین بباتەوە و قۆناغی کۆتایی جامی کەنداوی عەرەبی 25 مسۆگەر بکات.
هەڵبژاردەی عوممان لە خولەکی 83ـی یارییەکەدا لەرێگەی یاریزان جەمیل یەحمەدی گۆڵی سەرکەوتن تۆماربکات.
هەڵبژاردەی عوممان بەم بردنەوەیە توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی جامی کەنداوی عەرەبی 25 و بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق یاری بکات کە بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممە 19ـی ئەم مانگە لە یاریگای مینای ئۆڵۆمپی لە بەسرە بەڕێوەبچێت.