عه‌لی باپیر به‌شداریی كرد له‌ كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان له‌ وڵاتی توركیا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • عه‌لی باپیر به‌شداریی كرد له‌ كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان له‌ وڵاتی توركیا

عه‌لی باپیر به‌شداریی كرد له‌ كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان له‌ وڵاتی توركیا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
عه‌لی باپیر به‌شداریی كرد له‌ كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان له‌ وڵاتی توركیا
0

لایک

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، مامۆستا عەلی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان لەڕێگای ئۆنڵاینەوە لەسەر داوای یه‌كێتی زانایان‌و مه‌داریسی ئیسلامیی هوداپار بە وتەیەك بەشداریی كرد‌‌ لە كۆڕبه‌ندی پێنجه‌می زانایان كه‌ له‌ئامەدی‌ وڵاتی توركیا سازكرابوو و ساڵانە ئەو مەراسیمە ئەنجام دەدرێ.

 

 

سەرەتا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانی سوپاسی ڕێكخەرانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی كردوو ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواستن.

 

له‌میانی وتاره‌كه‌یدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ سەرەخۆشیی خۆی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەكەی (ئیزمیر) پێشكەش بە خەڵكی توركیا و ئامادەبووان كرد و هیوای چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواست.

 

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر دوو پرسی گه‌وره‌و گرنگی وروژاند یەكەمیان: هەموو ئەو وڵات‌و دەستەڵاتانەی عەڕەب كە پێشبڕكێ دەكەن لەسەر خۆ بەدەستەوە دانیان بە قەوارەی زایۆنیی، ئەوانە ترسنۆك‌و دۆڕاون دەبوایە لە بری ئەمە بەرگرییان لە براو خوشكانیان لە فەڵەستین بكردایەو خاكی زەوتكراویان سەندبایەوە.

 

دووەمیان پێویستە مسوڵمانان لە هەرشوێنێك بن هەڵوێستی ئیسلامییانەی خۆیان لە مەڕ بێڕێزییەكانی فەڕەنسا  بەرانبەر پێغەمبەری ئیسلام بنوێنن‌ و بەرگریی لێبكەن‌و بە ئاشكرا ئیدانەو مه‌حكوومی بكەن، بۆ ئەوەی بەچۆكدابێ‌و جارێكی دیكە هەڵەی لەو شێوە نەكەن.

 

دواتر عەلی باپیر هاتە سەر بابەتەكەی خۆی بە ناو و نیشانی: (هەڵسوكەوتی ڕاست‌و دروست لە مەڕ پەتای كۆڕۆنا) لە پێنج تەوەرەی سەرەكیدا…

لەو بارەیەوە ئه‌میری كۆمه‌ڵ تیشكی خستە سەر ئەو پرسه‌و لە ژماره‌یه‌ك بڕگەو بابەتێكدا هەڵوێستی ئیسلامی لەو بارەوە ڕوونكردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوه‌ كرد، كە پێوستە مسوڵمان بە هاوسەنگی سەیری مەسەلەكان بكات‌و هەڵسه‌نگاندنی بابه‌تیانه‌ی بۆ بكات‌و دەعوەو بانگەواز لەبوونی ئەو پەتایەدا بەلێزانیی‌و ورییاییەوە ئەنجام بدات.

 

هەروەها عه‌لی باپیر ڕوونیشی كردەوە كە لەشساغی نیعمەتێكی گەورەیه‌ پێویستە مسوڵمان وەك هەلێك بیقۆزێتەوەو سوود لەو ماوەیە وەربگرێت.

 

دەقی وتاری عەلی باپیر بەم جۆرەیە: