دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كانی به “زۆر باش” وه‌سفكرد و ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ زیلینسكی و ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجامده‌دات.
دۆناڵد تره‌مپ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و هاوبه‌شه ئه‌ورووپییه‌كانی به “زۆر باش” وه‌سفكرد و ڕایگه‌یاند، ڕێكخستنه‌كانی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان زیلینسكی و پوتین ده‌ستیپێكردووه، له كات و شوێنێكدا كه بڕیاره دیاری بكرێت، ئه‌مه‌ش دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پوتین هات.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆك و ماركۆ ڕوبیو وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌ت، ورده‌كارییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه گرنگه.
لای خۆیه‌وه كرێملین لێدوانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا و ڕایگه‌یاند، پوتین و تره‌مپ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنییان كردووه كه نزیكه‌ی ٤٠ خوله‌كی خایاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گفتوگۆكه “زۆر ڕاشكاوانه و بنیاتنه‌ر بووه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، دۆناڵد تره‌مپ، ڤلادیمیر پوتین له دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ زیلینسكی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا ئاگاداركرده‌وه و هه‌ردوو سه‌رۆكیش پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رده‌وامبوونی دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان شاندی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ربڕی.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا