ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە ئاستێکی بەرز جێگیربووە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە سزاکانی رۆژئاوا، هەناردەکردنی نەوتی رووسیایان وەستاندووە. هاوکات کەوتنەوەی ئاگر لە وێستگەی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا بازاڕی نەوتی شڵەژاندووە.
بەمەش، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 111 و دۆلارو 47 سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 108 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.