لەمیانی شەڕی نێوان چەند گەنجێک لە شاری کەرکوک، کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
شەوی رابردوو لە رێگەی پشتێنەی كەركوک نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كەركوک، شەڕ لەنێوان چەند كەسێک دروست بوو، لە شەڕەکەدا چەک و چەقۆ بەكارهێنراوە و لەئەنجامدا گەنجێک بەفیشەك کوژراوە و كەسێكی دیكەش بە چەقۆ بریندار کراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شەڕەكە سەرەتا لە دەمەقاڵەی نێوان ئەو گەنجانە روویداوە، دواتر دەمەقاڵەکە گەورە بووە و چەكی تیادا بەكارهێنراوە.
جێی باسە، ئەو گەنجەی بە فیشەک كوژراوە كارمەندی هێزەکانی دژەتیرۆری سلێمانییە و خەڵكی گەڕەكی پەنجا عەلی كەركوكە، بریندارەكەش كە چەقۆی بەركەوتووە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستی جێگیرە.