شەڕی نێوان دوو هۆز کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شەڕی نێوان دوو هۆز کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەڕی نێوان دوو هۆز کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
شەڕی نێوان دوو هۆز کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
0

لایک

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای میسان رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو هۆزه‌وه‌ له‌ناحیه‌ی قه‌ڵای ساڵح كه‌سێک كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ش 11 تۆمه‌تبار له‌هه‌ردوو هۆزەکە ده‌ستگیركیراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی میسان هاتووە، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ یه‌كێک له‌ ناوچه‌كانی ناحیه‌ی قه‌ڵای ساڵحی باشووری پارێزگاكه‌، كۆتاییان به‌شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان دوو هێز هێناوە و توانیویان 11 تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی کە دەستیان لە رووداوه‌كه‌ هەبووە ده‌ستگیربكه‌ن، هاوکات ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆر گیراوه‌ و سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی دادگا كراون به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی چه‌كدارانی نێوان دو هۆزدا هاوڵاتیه‌ك كوژراوه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربون له‌نێو برینداره‌كانیشدا ژنێك كه‌ له‌نزیك روداوه‌كه‌وه‌ تێپه‌ڕیوه‌، له‌ئێستاشدا برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای میسان هۆشداریشیدا، له‌ئه‌گه‌ری دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كان و رایگه‌یاند، رێكاری توندی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر هه‌ر لایه‌نێک كه‌ بیه‌وێت دووباره‌ ده‌ست به‌شه‌ڕكردن و هێرشی چه‌كداری بكاته‌وه‌.