دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە سبەیەوە شەپۆڵێکی خۆڵبارین لە عێراق و هەرێم دەستپێدەکات و هۆکارەکەشی ئەو گەردەلوولەیە کە لە دەریای ناوەڕاستەوە هەڵدەکات.
شایەنی باسە دەستەی ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە گەردەلوولەکەی دەریای ناوەڕاست پاڵەپەستۆی هەوایی لەگەڵە و دەبێتە هۆی خۆڵبارین، هەروەها باس لەوەشکراوە کە خۆڵبارینەکەی ئەمجارە وەکو جارانی پێشوو نابێت و مەودای بینین بە بەراورد
لەگەڵ ئەوانی پێشوو باشتر دەبێت.+
ئەمساڵ خۆڵبارین و تەپوتۆز لە سەرانسەری عێراق کاریگەریی بەرچاوی هەبوو بە بەراورد لە ساڵانی رابردوو، شارازایان پێیان وایە کە هۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییە.