شەپۆڵێکی دیکەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

شەپۆڵێکی دیکەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شەپۆڵێکی دیکەی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
0

لایک

شەپۆلێکی خۆڵبارین چەند شارێکی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەگرێتەوە و تاوەكو رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت، بەڵام خۆڵبارینەكە هەرێم ناگرێتەوە.


دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین باشوور و ناوەڕاستی عێراق و نەینەوا دەگرێتەوە و رۆژی چوارشەممەش کۆتایی دێت.


هەر بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن بەھۆی بوونی بارستەھەوایەک، بەڵام لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا جارێکی دیکە پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە.


كەشناسیی عێراق پێشبینی ئەوەشی كردووە، شەپۆلە خۆڵبارینەکە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان دەبێت و ناگاتە شارەکانی ھەرێم.