دەستەی کەشوهەوای عێراق رایگەیاند، لە چوار رۆژی داهاتوودا عێراق رووبەرووی گەردەلوولی تۆزو خۆڵ دەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشوهەوای عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا عێراق رووبەڕووی گەردەلوولی تۆز و خۆڵ دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “کەشوهەوای رۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات ناوە ناوە بە تۆز دەبێت و ئەگەری روودانی گەردەلوولی تۆزو خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی باکووری وڵات. شایەنی باسە لە بەیانییەوە کەشوهەوای ناوچەکانی باکوور ئاسایی دەبێت و دوای نیوەڕۆ تۆزوخۆڵ دەبێت.