بەشی پێشبینی كەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی لە هەرێم خستۆتەڕوو.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ئاسمانی ئەمڕۆی هەرێم بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەندو بە ئاڕاستەی گۆڕاو دەبێت و لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆزێكی سووك.
بەپێی قسەی كەشناسی هەرێم هەر ئەمڕۆ مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 كیلۆمەتردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیک دەبن لە پلەكانی گەرمای دوێنێ.
هەروەها پێشبینی كردوە سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت و خێرایی با كەمێک چالاک بێت كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێكی كەم و مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 8 كیلۆمەتردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ.
ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی عێراق رایگەیاندبوو، لە مرۆوە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چری خۆڵبارین لە بیابانەکانی سووریاوە ڕوودەکاتە وڵاتی تورکیا و کاریگەری لەسەر ھەرێم نابێت و تەنھا کەمێک ناڕوونی لە سەر ئاسمانی ھەندێ ناوچەی رۆژئاوای پارێزگای دھۆک دەبێت.