شەپۆلێکى باران بارین تەواوى هەرێم دەگرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شەپۆلێکى باران بارین تەواوى هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێکى باران بارین تەواوى هەرێم دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شەپۆلێکى باران بارین تەواوى هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

دەستەی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکى باران بارین تەواوى ناوچە جیا جیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

دەستەی کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە ئاسمانى هەرێمی كوردستان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو پاشان هاتنى کاریگەرى درێژبوونەوەى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى سوور و دەریاى ناوەڕاست.

دەشڵێت، سەرەتا نمە بارانى کەم دەبارێت لە بەرەبەیانى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە زیاد دەکات تەواوى ناوچەکە دەکەوێتە ژێر شەپۆڵى باران بارین، بارانى مامناوەند و بارانى بە لێزمە دەبارێت لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و بەفربارین لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنووریەکان لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، رۆژى شەممە شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت، نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست کاریگەرى زیاد دەبێت و بارانى مامناوەند و لێزمە لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت.

هەروەها، پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات بە نزیکەى (5-7) پلەى سیلیزى و رۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکە کۆتاى دێت .