شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین روو لە هەرێم دەكات

شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین روو لە هەرێم دەكات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفر بارین روو لە هەرێم دەكات
0

لایک

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم رایدەگەیەنێت ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی تری باران و بەفر بارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما 3 تا 4 تر دادەبەزێت.

شاڵاو هیدایەت ، شارەزای بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە وە شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفربارین ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە ، كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەشە و بازنەی بەفر بارینیش زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما 3 تا 4 پلەی دیكە دادەبەزێت .

ڕاشیگەیاند، ئەو شەپۆلەی ئێستا كە سەرچاوەی سەرەكی كە دەریای سورە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەردەوامە دەبێت بە كاریگەری و بڕی جیاواز لەزۆرینەی ناوچەكان ، كاریگەری لەسەر گەرمیان و سنوری هەڵەبجە و سلێمانی باش دەبێت ، بەڵام هەولێر كەمترە و سنوری بادینانیش تەواو لاوازە .