شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم لەبارەی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما و ھاتنی شەپۆلێكی خۆڵبارین رایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوەو شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی كاریگەری دابەزینی بارستە ھەوایەكی سارد لە باكووری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر باكووری وڵاتی توركیا و كاریگەری لاوازی لەسەر كەشی ناوچەكانمان ئەبێت بە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی 2 تا 3 پلە لە سەرجەم پارێزگاکان.

وتیشی، شەپۆلێكی مامناوەندی خۆڵبارین لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە جگە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆک و كاریگەری لە پێش نیوەرۆی رۆژی سێشەمە 6-9-2022 كەم دەبێتەوە ، پلەكانی گەرماش بۆ سبەی نزمدەبێتەوە لە پارێزگاكانی ھەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوو سبەی كاریگەری ئەم بارستە ھەوایە چالاكتر ئەبێت و نزمبوونەوەی زیاتر بەسەر پلەكانی گەرمادا دێت.