شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت

شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
شەقامێکی هەولێر بۆ ماوەی چەند رۆژێک دادەخرێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، “سەرجەم هاووڵاتیان وشوفێرانی بەڕێزمان ئاگاداردەکەینەوە کەوا لەڕۆژی یەکشەممە 2022/12/11شەقامی دار وئاسن (حدید وخشب)، لەچواریانی کوێستان تاکو پێش مزگەوتی شەهید(صباح) دادەخرێت”.


وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندوە، داخستنی شەقامی حەدید و خەشب بۆماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەبەستی قەشتکردن ودوبارە قیرکردنەوەی شەقامەکەیە لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە شەقامەکە دادەخرێت، شوفێران لەو ماوەیە وەکو ڕێگای بەدیل دەتوانن شەقامە لاوەکیەکان بەکاربێنن کەهاوڕێکن لەگەڵ شەقامە سەرەکیەکە ،یان شەقامی (شۆڕش) بەکاربێنن.