“شەش ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە سێ بەندەری ئۆدێسا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە”
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • “شەش ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە سێ بەندەری ئۆدێسا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە”

“شەش ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە سێ بەندەری ئۆدێسا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“شەش ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە سێ بەندەری ئۆدێسا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە”
0

لایک

راوێژکاری کاروباری سەربازیی ناوچەی ئۆدێسا رایگەیاند، “شەش ملیۆن تۆن دانەوێڵە تەنها لە سێ بەندەری ئۆدێسا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە، کەمێک لەو رێژەیەیش کەمتر دانەوێڵە لە میکۆلایڤ هەیە”.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا یوری یوریی دیمچۆگلۆ، راوێژکاری کاروباری سەربازی ناوچەی ئۆدێسا ئاماژەی بەوەدا کە  گەورەترین بەندەری دەریایی ئۆکراینا لە ئۆدێسایە و بەهۆی جەنگ و مینەکانی دەریاوه‌ بەندەرەکان داخراون.

هاوکات دیمچۆگلۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوه‌ بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دەریای رەش لە ئۆکراینا، ملیۆنان تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆدێسا راگیراون، وتی، “شەش ملیۆن تۆن دانەوێڵە تەنها لە سێ بەندەری ئۆدێسا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە، کەمێک لەو رێژەیەیش کەمتر دانەوێڵە لە میکۆلایڤ هەیە”.


راوێژکاری کاروباری سەربازیی ناوچەی ئۆدێسا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم دانەوێڵەیەی لە کۆگاکان و عەمبارەکانی دانەوێڵەدا ماوەتەوە زۆر لەوە زیاترە کە لە بەندەرەکاندا لە چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە، هه‌روه‌ها سوپاسی هەوڵەکانی تورکیای کرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی کێشەی هەناردەکردنی دانەوێڵە.


یوریی دیمچۆگلۆ بە تیشک خستنە سەر ئەوەی، ئەگەر بە رێژەیەکی کەمیش بێت گەنمی عەمبارەکان لە رێگای بەندەری ئیسماعیل لە رووباری توناوە هەناردەی رۆمانیا دەکەن، وتی، “بەڵام تەنها ئەو کەشتییانەی کە توانای هەڵگرتنی سێ بۆ پێنج هەزار تۆنیان هەیە دەتوانن بچنە ئەوێ. هەرچەند لە رێگای رووباری تونا دانەوێڵە بۆ رۆمانیا و لە رێگای شەمەندەفەرەوە دانەوێڵە بۆ پۆڵەندا هەناردە دەکەین، بەڵام ئەوە نەیتوانیوە کێشەی هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتان چارەسەر بکات. هەناردەکردنی دانەوێڵە بە بەراورد بە قۆناغی پێش جەنگ پێنج هێندە خاو بووەتەوە. بۆ نموونە لە ئۆدێسا مانگانە دوو ملیۆن تۆن هەناردە دەکرا، ئێستا ئەوپەڕی 200 – 300 هەزار تۆن دانەوێڵە هەناردە دەکرێت”.