وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر شێوازی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكەی ئۆتۆمبێلی راگەیاند و پێویستی بەچەند هەنگاوێكە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، بۆ بەدەستهێنانی تابلۆ نوێیەكەی ئۆتۆمبێل بەو ژمارە و پیتەی کە ئارەزوت لێی هەیە، داواکاریی بەو شێوەیە پێشکەش بەهاتوچۆی هەولێر دەکەیت.
1 سەرەتا ئەو فۆڕمەی خوارەوە پڕدەكەیتەوە
دواتر فۆڕمەكە دەدەیت بەلیژنە لەناو هاتوچۆ.
دەشڵێت، دوای ئەو هەنگاوانە لەماوەیەکی زۆرکورت رەزامەندیی وەردەگریت، ئەگەر ژمارە و پیتەکە پێشتر داوانەکرابێت و بەردەست بێت.