شێخ باز: رەنگە خانووەکەم نۆژەن نەکەمەوە و ببێتە شوێنەوار
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شێخ باز: رەنگە خانووەکەم نۆژەن نەکەمەوە و ببێتە شوێنەوار

شێخ باز: رەنگە خانووەکەم نۆژەن نەکەمەوە و ببێتە شوێنەوار

شێخ باز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کار گرووپ سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی خانووەکەی، رایگەیاند "ئەم بابەتە بۆ خەڵکی هەولێر و پارێزگار و لیژنە تایبەتمەندەکان جێدەهێڵم، وەکو جێیەکی شوێنەواری بەجێی بهێڵین؟ یان نۆژەنی بکەینەوە؟ ئەگەر بڕیاریاندا ببێتە بەشێک لە شاری هەولێر، وەکو خۆی بەجێیدەهێڵم بۆ ئەوەی خەڵک بێت بیبینێت".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شێخ باز: رەنگە خانووەکەم نۆژەن نەکەمەوە و ببێتە شوێنەوار
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-04-2022، یاداشتێک لەنێوان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگرووپ و پارێزگاری هەولێر بۆ نۆژەنکردنەوەی بەشێکی دیکەی قەڵای هەولێر (ئەربیل) واژۆ کرا.

دوای واژۆکرنی یاداشتەکە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شێخ باز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگرووپ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و شێخ باز سەبارەت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێرشە مووشەکییەکە رایگەیاند “ئێمە هەر چاوەڕێین، رەنگە لە رۆژانی داهاتوو راپۆرتی خۆیان دەربکەن، ئێمەش چاوەڕێی ئەو راپۆرتانەین. لیژنەکان کارەکانی خۆیان تەواو کردووە و راپۆرتی خۆیان نووسیوەتەوە، ماوەتەوە پوختەی راپۆرتەکان کۆبکرێتەوە و ئەنجامی تێدابێت”.

شێخ باز ئاماژەی بەوە کرد کە ئومێدەوارە ئەو دۆخە کۆتایی پێبێت و حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت. وتیشی “کێشەی سیاسی نێوان سیاسییەکان نەمێنێت و کێشەی ئابووری و ژێرخان پەیوەندی بە ئێمەوە نەبێت. ئێمە نە پەیوەندیمان بە سیاسەتەوە هەیە و نە کاری سیاسی”.

 سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیشی، رایگەیاند “ئەم بابەتە بۆ خەڵکی هەولێر و پارێزگار و لیژنە تایبەتمەندەکان جێدەهێڵم، وەکو جێیەکی شوێنەواری بەجێی بهێڵین؟ یان نۆژەنی بکەینەوە؟ ئەگەر بڕیاریاندا ببێتە بەشێک لە شاری هەولێر، وەکو خۆی بەجێیدەهێڵم بۆ ئەوەی خەڵک بێت بیبینێت”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە وتی “بەپێی دەرئەنجامە بەرایییەکانی لیژنەکانی پەرلەمان و حکومەتی عێراق و سەرۆکوەزیران، هەمووی ئەوە دەسەلمێنن ئەو شوێنە ماڵێکی ئاسایی بووە. بۆیە هیچ هۆکارێک نابینین بۆ ئەو هێرشە ناڕەوایەی کرایە سەرمان، ، بەڵام بەوەش دڵخۆشین کە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو”.

ئومێد خۆشناو، سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی ماڵی شێخ باز رایگەیاند “لە بابەتی نۆژەنکردنەوەی خانووەکە دەکوڵینەوە، هەم لەگەڵ کاک شێخ و هەم دەزگا پەیوەندیدارەکان، رەنگە وەکو شوێنەوارێکی ئەو شارە بمێنێتەوە، رەنگە نۆژەن بکرێتەوە، بەڵام دواتر بڕیاری لێدەدرێت”.