ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23-10-2022، ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی چینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شی جی پینگ، سه‌رۆككۆماری ئێستای چین بۆ جاری سێیه‌م وه‌كو سه‌رۆكی حزبی كۆمۆنیستی چینی هه‌ڵبژێردرایه‌وه، ئه‌و چه‌نده‌ش رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاداری ساڵی 2023 بۆ خولێكی دیكه وه‌كو سه‌رۆككۆماری چین دابنرێت.
لێژنه‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی چینی، شی جی پینگی بۆ پێنج ساڵی دیكه وه‌كو سه‌رۆكی حزبه‌كه دیاریكرد دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی داخراوه‌دا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ناوبراو دوای دیاریكردنی وه‌كو سه‌رۆكی نوێی حزبی كۆمۆنیستی چینی وتارێكی پێشكه‌شی گه‌لی چین كرد و رایگه‌یاند، چین به‌بێ جیهان پێشناكه‌وێت، جیهانیش پێویستی به كۆماری چین هەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای زیاتر له چل ساڵ له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و پێشخستنی وڵات، توانیویانه دوو “موعجیزه” دروستبكه‌ن، گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای ئابووری و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی درێژ خایه‌ن. وتیشی، “به‌ڵێن بێت به‌شێوه‌یه‌كی جددی كاربكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كاری باش”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا