شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه‌

شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه‌
0

لایک


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بووله‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق تۆماركرا كه‌ 52 پله‌ی سیلیزی بوو، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین چڕ ده‌ستپێده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 20ـی حوزه‌یران  2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێیدا هاتووه‌، سبه‌ی 21ـی حوزه‌یران  2022 شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین روو له‌ پارێزگاكانی عێراق ده‌كات.

كه‌شناسی راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای به‌سره‌ تۆمار كرا كه‌ (52 پله‌ی سیلیزی) بوو، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆتایی به‌م شه‌پۆله‌ی گه‌رما بێت.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ (موسڵ 44 پله‌)، (كه‌ركووك 47 پله‌)، (سلێمانی و دهۆك 42پله‌)، (به‌غدا 49 پله‌)، (رمادی 47 پله‌)، (روتبه‌  42 پله‌)، (تكریت 47 پله‌)، (دیاله‌ 49 پله‌)، (خانه‌قین 50 پله‌)، (حیلله‌ 48)، (كه‌ربه‌لا 49 پله‌)، (نه‌جه‌ف و سه‌ماوه‌ و دیوانییه‌ 50 پله‌)، (ناسرییه‌ و عیمار 51 پله‌) و (به‌سره‌ 52 پله‌)ـی سیلیزی.

كه‌شناسی عێراق روونیكرده‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زنه‌وه‌، خۆڵبارین روو له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات.