شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی باکووری عێراق و به‌تایبه‌تیش سه‌نته‌ری هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوک و هه‌ولێر(ئەربیل) ده‌گرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رماش 2-3 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، له ئێستادا به‌گوێره‌ی وێنه‌ی راسته‌وخۆی مانگه ده‌ستكرده‌كان بارسته‌یه‌كی تۆز و خۆڵ به‌رێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای ھه‌رێمی گرتووه‌ته‌وه، پێشبینیده‌كه‌ین له‌ماوه‌كانی داھاتووشدا سه‌نته‌ری پارێزگای ھه‌ولێر و كه‌ركوک بگرێته‌وه و دواتریش كاریگه‌ریه‌كانی به ئاڕاسته‌ی باكوورەوه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و تا كاته‌كانی شه‌و كاریگه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی ھه‌ینیدا كاریگه‌ری كه‌م ده‌بێته‌وه و نامێنێت.
راشیگەیاندووە، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی ھه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له ئه‌نجامی زیادبوونی كاریگه‌ری بارسته ھه‌وای فێنكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانمان پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ 2-3 پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه.