ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەو پاداشتانەی هەڵوەشاندەوە کە لەسەر وەزیری ناوخۆی حکومەتی تاڵیبانی ئەفغانستان، سیراجددین حەقانی و بەرپرسانی دیکەی بزوتنەوەکە دانرابوو.
بەگوێرەی ماڵپەڕی، “پاداشت بۆ دادپەروەری”ی ئەمریکی، ئەمریکا ناوی سیراجددین حەقانی سریوەتەوە، کە 10 ملیۆن دۆلاری پاداشتی بۆ دانابوو بۆ دەستگیرکردنی، جگە لە یەحیا و عەبدولعەزیز حەقانی، کە 5 ملیۆن دۆلاری پاداشتی بۆ دەستگیرکردنەکەیان داناوە.
پێدەچێت لە بەرامبەر ئازادکردنی دەستگیرکراوی ئەمریکی جۆرج گلێزمان پاداشتی دهستگیركردنیان لهسهر لابرابێت.
20ـی ئهم مانگه، تاڵیبان ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی ئازاد کرد کە زیاتر لە دوو ساڵ بوو لە ئەفغانستان دەستبەسەر کرابوو، ئەوەش دوای دانوستانەکانی نێوان نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان، ئادەم بۆیلەر و بەرپرسانی تاڵیبان لە کابول، گلێزمان لە ساڵی 2022 لە کاتی سەردانی کابول وەک گەشتیارێک دەستبەسەرکرا.