ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، رەزامەندییان داوە بە خەرجکردنی بڕی 4 ملیار 167 ملیۆن و 584 هەزار دینار بۆ چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی 2020-2021.
ئالان حەمەسەعید، رایگەیاند، دوای رەزامەندیدان بۆ خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە زووترین کات شایستە داراییەکانیان لە رێگەی سیستەمی (KFMS) وە پێشکەش بکەن.
بەپێی نووسراوی ژمارە 3719 کە لەرۆژی 16ی ئاداری 2022 لەسەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەناونیشانی “بوودجەی ئەزموونەکان 2020-2021” دەرچووە، تێیدا بڕیاری خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە دراوە و چاودێرەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان دەگرێتەوە.
