شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، مەفرەزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێک لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستگیرکراوە.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی هاتووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی نموونەییدا بە هاریکاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، توانرا تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا کە بە تۆمەتی تیرۆر تاوانبارە، دەستگیرکرا لە ناوچەی راپەڕین ـی سەر بە پارێزگای سلێمانی”.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە تاوانباری ناوبراو بە بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر دادگایی دەکرێت.