ئەمڕۆ هەینی 11-03-2022، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوا بەدوای بەدواداچوون بۆ زانیاریی دروستی هەواڵگری و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنیی پێویست لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵی، توانرا لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیدا بە یارمەتی فڕۆکە F_16ـەکانی سوپا، پێگەیەکی تیرۆریستان لە قەزای دوبز سەربە پارێزگای کەرکوک بۆردومان بکرێت و دەست بەسەر کولوپەلێکی زۆری تایبەت بە تیرۆریستاندا بگیرێت.


ئەوەش هاتووە، لەمیانی ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەدا چوار ئەندامی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش بکوژرێن کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی نیشانەشکێنەکانی ویلایەتی کەرکوک بوو.
