شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە سەردانی هەرێم بکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە سەردانی هەرێم بکات

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە سەردانی هەرێم بکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە سەردانی هەرێم بکات
0

لایک

بڕیارە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەردانی هەرێم بکات.

مەحما خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە میدیایی نزیک لە حیزبەکەی راگەیاندوە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی کاندیدی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەبێت.

مەحما خەلیل، وتیشی “ئەم مانگە مانگێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ عێراق، سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت و کابینەی نوێی حکومەتیش پێکدەهێندرێت”.

لە دوای چلەی ئیمام حوسێن چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق چڕکردووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان هاوپەیمانیێتیەک لەنێوان شەش لایەن بەناوی هاوپەیمانی “بەڕێوەبردنی دەوڵەت” واژۆکراوە، کە پارتی و یەکێتی تێیدا بەشدارن.