شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن

شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن

هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێ، سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن
0

لایک

هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی نوێ، سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات.

لەوبارەیەوە نازم ئەلشبی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەکرد کە شاندێکی دانوستانکاریان پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنی لایەنە سیاسییەکان لەپێناو پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.

شایەنی باسە شاندەکە لە 5 پەرلەمانتار پێکهاتووە و ئاماژە بەوەشکراوە کە دواکەوتنی پێکهێنانی ئەو شاندی دانوستانکارە بەهۆی بڕیارەکەی رەوتی سەدرەوە بوە کە هۆشداریدابو بەوەی ئەگەر لەماوەی مانگێکدا حکومەت پێکنەهێنرێت، ئەوان تاک لایەنە ئۆپۆزسیۆن بون هەڵدەبژێرن.

پێشووتر پەرلەمانتارانی سەربەخۆ داوایان کردبوو گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان پێکبهێندرێت کە خاوەنی زۆرترین کورسی بێت و رەزامەندی بدات لەسەر یەکێک لەو کاندیدانەی کە فراکسیۆنەکانیان دیاری دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، داواش دەکەن سەرۆک وەزیران کەسێکی خاوەن ئەزمونی سیاسی، سەربەخۆ و دەستپاک بێت.