شاندێکی هەرێم بەشدارییان لە کۆبوونەوەی پەیماننامەی عەرەبی کرد

شاندێکی هەرێم بەشدارییان لە کۆبوونەوەی پەیماننامەی عەرەبی کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
شاندێکی هەرێم بەشدارییان لە کۆبوونەوەی پەیماننامەی عەرەبی کرد
0

لایک

د. دیندار زێباری سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێم چەند وتەیەکی سەبارەت بەو راسپاردانەی کە ئاراستەی هەرێم کرابوون لە چوارچێوەی کۆماری عێراق خستەڕوو.

سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێم وتی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەخۆگرتنی ئاوارە و پەنابەران لە ژێر هەلومەرجێکدا بێت، لەڕووی گەڕانەوەی ئاوارەکانیش، سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان روون بووە کە بریتیە لە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هەموو ئاوارەکان بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان، لەمبارەیەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016ـوە بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 700 هەزار کەس بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان هاوکاربووە”.

ناوبراو حاماژەی بەوەشدا، ” پرسی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش هێشتا پرسێکی هەڵپەسێردراوە، رێکەوتننامەی شنگال هێشتا جێبەجێ نەکراوە و چەند هێزێکی چەکداری ناعێراقی لەم ناوچانە بوونیان هەیە کە ئەمەش وایکردووە بۆشاییە ئەمنییەکان فراوانتر بین و تیرۆرستانی داعش جموجۆڵەکانیان دەست پێبکەنەوە، حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەیە کە بە زووترین کات رێکەوتننامەی شنگاڵ جێبەجێ بکرێت و دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان بۆ ناوچ ئازادکراوەکان بگەڕێتەوە”.

شایەنی باسە د. دیندار جەختی لەوەشکردەوە، ” لە ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانە، هەزار و 719 پێشمەرگە شەهیدبوون و هەروەها 10 هەزار و 369 پێشمەرگە برینداربوون و 47ـیش تا ئێستا بێ سەروشوێنن”.

شاندی حکومەتت هەرێم داتای وردیان سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش، ژمارەی ژنان لە دامەزراوەکانی حکومەت و هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، پێشکەش بە لێژنەی مافی مرۆڤی عەرەبی لە کۆماری عەرەبی کرد.