شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەپێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێکەوت.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6/6/2022، شاندێکی حکومەتی هەرێم کە پێکھاتووە لە خالد شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانووساندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون و د.خالد ھادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە ٦حوزەیرانی ٢٠٢٢، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن”.