شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەردانی بەغداد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەردانی بەغداد دەکات

شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەردانی بەغداد دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن سەردانی بەغداد دەکات
0

لایک

شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی بودجه‌ و نه‌وت و غاز سەردانی به‌غداد دەکات.

بڕیارە رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 08-ـی تشرینی دووەمی 2022، شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غداد بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراقی كۆببنه‌وه‌.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌و شانده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پرسی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2023 و دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز ده‌بێت.

پێشتر محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، بە جددی كار دەکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت.