لەسەر بانگھێشتنامەیەکی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا، شاندێکی باڵای راگەیاندنی ئەمنی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات.
هاوکات راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، عوسمان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی وەزارەتی پێشمەرگە عەمید لە نێو شاندەکە دایە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە سەبارەت بە کار و چالاکيیەکانی میدیای سەربازی لە عێراق، ھەروەھا باشترکردنی ھەماھەنگی و پەیوەنديی نێوان میدیای سوپای عێراق، ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی ھاوپەیمانان، بەتایبەتیش ئەمریکا ئەنجام دەدات.
راشیگەیاندووە کە شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، ھەر لەو سەردانەدا، چەند ناوەندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا بەسەر دەکاتەوە و گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەگەڵ ئەفسەرانی ئەو وڵاتەدا، ئەنجام دەدەن.