شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە بەسرە

شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە بەسرە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە بەسرە
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتنە پارێزگای بەسرە بۆ هەڵسەنگاندنی ئامادەیی هێزی دەریایی و پاراستنی “ئاوی هەرێمیی”.

شاندە سەربازییەکە کە پێکهاتبوو لە فەرماندەی گشتی سوپای عێراق و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزەکانی وشکانی و ژمارەیەکی دیکەی فەرماندەی سەربازی و ئەمنیی گەیشتنە بەسرە.

مەبەست لە سەردانەکە بریتییە لە بەدواداچوونی دۆخی ئەمنیی لە شارەکە و دووپاتکردنەوەی دروستکردنی فەرماندەیەکی هێزی دەریایی و پاراستنی ئاوی هەرێمی.