شاندێکی باڵای سوپای عێراق بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپا گەیشتە قەزای مەخموور.
وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە فەریق روکن قەیس محەمەداوی، یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان و لیوا روکن قاسم محەمەدی، فەرماندەی ھێزی وشکانیی عێراق گەیشتووەتە قەزای مەخموور.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە ئامانج لەسەردانی شاندەکە بۆ قەزای مەخموور، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی قەزاکە، ھەروەھا ئەو پلان و ئۆپەراسیۆنانەی کە لە زنجیرە چیاکانی مەخموور بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجام دەدەرێن.
فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا، جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە ھەوڵە ھەواڵگرییەکان چرتڕ بکرێنەوە بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆیستیی داعش لە زنجیرە چیاکانی مەخموور.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت