بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی باڵای ئەمنیی کە فەرماندەی فرقەی وەڵامدانەوەی خێرا و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی حەشد تیادا بوو، بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عەبدولئەمیر شمەری، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، گەیشتە قەزای دوزخورماتووی سەربە پارێزگای سەڵاحەددین.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، راستەوخۆ دوای گەیشتنی شاندەکە، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای پێشکەوتووی کەرکوک و قەزای دوزخورماتوو بەڕێوەچوو.