لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و عەلی سەلاجیقە، جێگری سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەیان بە گۆڕانکاریی لە کەشوهەوا کرد.
لەوبارەیەوە فوئاد حوسین رایگەیاند، “گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری سەردانەکەی شاندی ئێرانە بۆ عێراق، گۆڕانی کەشوهەوا رووبەڕووی هەمووان دەبێتەوە. ئێران و عێراق هاوئاهەنگیی زیاتر لەبواری گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن. وشکەساڵی پێویستی بە کاری هاوبەشە”.
هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەشکرد کە جگە لە بابەتی خۆڵبارین، لەسەر پرسی ئاو و سەرچاوەکانی ئاو گفتوگۆیان کردووە.
لەبەرامبەردا عەلی سەلاجقە، جێگری سەرۆککۆماری ئێران باسی لە سەردانەکەیان کرد بۆ عێراق و وتی، “لە بواری کەشوهەوا هاریکاریی لەگەڵ عێراق دەکەین. تیمی تایبەتی خۆمان دەنێرین بۆ دۆزینەوەی هۆکاری خۆڵبارین”.