به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی شاندێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبونه‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه، ده‌بێت كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بدۆزرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، شاندی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی ھه‌ماھه‌نگی كه پێكھاتبون له نوری مالكی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی نه‌سر و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌ھلی حه‌ق و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك له ھاوپه‌یمانی فه‌تح كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرا، هه‌نگاوه‌كانی زاڵبون به‌سه‌ر كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان تاوتوێ كران و جه‌خت له زمانی دیالۆگ و تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كرایه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری سیاسی و ئابوری له ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بو، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت كێشه‌كان به گفتوگۆ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بدۆزرێته‌وه. هه‌ردولا هاوڕابون كه ده‌بێت حكومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تگوزار دروست بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌مو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی عێراق بێت.